دەوڵەتی کەنەدا لە درێژەی هەنگاوێکی دەستێوەردانانەدا گەمارۆی خستە سەر 8 کەس و 2 رێکخراوەی ئێرانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی کەنەدا بە پاگەندەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و هەروعها بیانووی گاڵتەجاڕی بەرهەم هێنانی درۆن و مووشەکی باڵستیک هەشت کەس و دوو رێکخراوەی ئێرانی گەمارۆ دا.

ئەو کەسانەی گەمارۆ دراون بریتین لە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و زابتین دادوەری کە وتراوە بە هۆی پێشێل کردنی ئاشکرا و ڕێکخراو لە بواری مافی مرۆڤ لە تاران و باکووری رۆژاوای ئێران ، گەمارۆ دەدرێن.

هەروەها بەرپرسانی باڵای ئێرانی چالاک لە بواری بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان و مووشەکی باڵستیک گەمارۆ دراون.