هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ کەنار ئاوی ئێران کە بە هێز و گوڕێکی تایبەتەوە گەییشتە یاری کۆتایی، لە دیداری کۆتایی بەرانبەر ژاپۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری کۆتایی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێ کەنار ئاوی پاڵەوانێتی ئاسیا دوێنێ یەکشەممە لە نێوان دوو هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران و ژاپۆن بە میوانداری تایلەند بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی 6 بە سفر سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی کێبڕکێیەکان.

موەحێد محەمەد پوور، عەلی میر شکاری)دوو گۆڵ(، موسلێم مسیگەر، محەمەد عەلی موختاری و یاریزانی ڕکابەرەکە گۆڵەکانی ئێرانیان چاند.