ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەرزێکی نوێی لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەان لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و وڵاتانی عەرەبی دەستپێکردووە، ئاستی ئاڵۆزییەکان لە نێوان بەرخۆدان و هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا بەرز بووەتەوە. وادیارە واشنتۆن دوای تێگەییشتنی پێگەی خۆ لە هاوکێشە ناوچەییەکان، بە دروست کردنی ئاڵۆزی سەربازی بەدوای ئەوەیە تا خۆی وەکوو ئەکتەرێکی گرینگ و کاریگەر نیشان بدات.
مشتی ئاسنی لە وەڵام بە هێرشەکانی ئەمریکا
بەرەبەیانی هەینی بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکا ناوەندی کۆ کردنەوەی خەلە و ناوەندی گەشەی گوندەواری هەڵکەوتوو لە گەڕەکی هرابش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزووریان کردە ئامانج کە بووە هۆی بریندار بوونی پێنج کەس. هاوکات هەندێک سەرچاوەی سووری ڕایانگەیاند کە چەند شەڕکەری نەناس چەندین مووشەکیان لە خاکی عێراقەوە بەرەو پارێزگای دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هاویشتووە و پاشان بە گەشت لە مەودایەکی کەم، دیواری دەنگی گەڕەکەکانی حەسەکەشیان شکاند.
ڕۆژی شەممە 24 ی مارسی 2023 سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکدا، هێزەکانی بەرخۆدان بە زیاتر لە 60 درۆن، مووشەک و ڕاکێت بنکە نایساییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی نەوتی ئەلعمر، ئەلتنف و کونیکو لە پارێزگای دەیرەزوریان کردووەتە ئامنج کە بەهۆیەوە لانیکەم سەربازێکی ئەمریکی کوژراوە و 6 کەسی دیکە بریندار بوون. لەلایەکی تریشەوە ئەمریکییەکان ناوەندەکانی بەرەی بەرخۆدانیان کردە ئامانج.دوای ئەو هێرشە، جان کۆربی وتەبێژی کۆشکی سپی بە هۆی ترس لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەدوای پێکدادان لەگەڵ ئێران نییە؛ بەڵام بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و جیهازاتی ئەمریکا ئامادەیە بێتە کایەوە.
دوای شەپۆلی یەکەمی پێکدادان، پێنتاگۆن پاگەندەی کرد کە نزیک بە 20 مووشەک یان بەرەو ناوەندە ئێرانییەکان لە سووریا هاویشتووە. لە بەرانبەریشدا هێزەکانی بەرخۆدانیش بە 8 درۆنی هێرشبەر بنکە ئەمریکییەکان لە سووریایان بوردمان کرد. لە وەڵام بە ئەو ئۆپراسیۆنە، هێزەکانی ئەمریکا ناوەندەکانی بەرخۆدانیان لە فڕۆکەخانەی دەیرەزوور و گەندی خشام بوردمان کرد. ناوەندی ڕاوێژکاری ئیران لە بەیاننامەیەکی کەم وێنەدا هۆشدایی دایە ئەمریکا کە ئەگەر دەست لە هێرش بۆ سەر هێزەکان یان بنکە ئێرانییەکان لە خاکی سووریا هەڵنەگرن، بەرخۆدان هێرشیان دەکاتە سەر و توانای وەڵامدانەوەی هەیە.
دوای تێپەڕینی یەک ڕۆژ لە پێکدادانی هێزەکانی بەرخۆدان و هێزەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئاگربڕی لایەنەکان پاگەندەی کرد کە ناوبراو خێرا فەرمانی داوە تا ئەو هێرشانە وەڵام بدرێتەوە.
ئەمریکا توانای بەرەوڕوو بوونەوەی ئێرانی نییە
دوای هیرشی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا مایکێل مەک کاول، سەرۆکی کومیتەی کاروباری دەەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران، ڕایگەیاند کە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەناو چووە. مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کۆماری خوازەکان وێڕای ئاماژە بە 78 جار هیرشی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، لە لیدوانێکی هەڵبژاردنیدا پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی بایدن تەنیا بە 3 حاڵەت لە ئەو هێرشانە وەڵامی داوەتەوە.ناوبراو لە درێژەدا بە شێوەیەکی شەڕخوازانە، بەردام بوونی لاوازی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێرانی هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزیەکان لە ناوچەکە وەسف کرد.
ئامادەی وەڵامدانەوە بە هێرشەکانین
دوای لێدوانە دژە ئێرانییەکان لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە، کەیوان خەسرەوی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وێڕای ئاماژە بە پێشینە و ئاستی تێچووی ئێران لە ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، هۆشداریی دایە لایەنی ئەمریکی کە هەر جۆرە هیرشێک بۆ سەر بنکەکانی ئێران کە بە دوای فەرمی دیمەشق لە خاکی سووریان، بێ ئەملاو و ئەوپا لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە وەڵام دەدرێتەوە.