بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران و دیکەی لایەنەکانی بەرجامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گڕووسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئێستا ڕێککەوتنی ئەتۆمی واتا بەرجام تەنیا قاپڵۆخە.

وتیشی: لەم دواییانەدا لە ئێران لووم و دیدارم لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کرد، هەندێ ڕێگا کراوەتەوە.

گرووسی وتی: کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ساڵەکانی رابردوودا ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردۆتە قاپڵۆخێکی بەتاڵ من خریکی گفتوگۆم لە گەڵ ئێران، ئەمریکا، فەڕەنسا، ڕووسیا، چین ، ئەڵمانیا و هەماهەنگکاری ئەورووپا.