فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە گفتوگۆ لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەم گفتوگۆیەدا بە ئاماژە بە دەستکەوتە ئیجابییەکانی کۆبوونەوەی پەکین جەختی کرد لە کەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان بەزوویی دیدار دەکات.

لای خۆیەوە ئەمیر عەبدوڵاهیان بە پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ریاز و تاران ئامادەیی ئێران بۆ تۆکمە کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ عەرەبستانی دووپات کردەوە.

هەروەها جەختیان کرد کە بەمزوانە لەگەڵ یەکتر دیدار بکەن و باڵوێزخانە و سەرکۆنسوڵگەرییەکان بکەنەوە.