سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: دەوڵەت هەوڵ دەدات دروشمی ساڵ بێنێتە دی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش سەرەڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، سپاسی ئایەتوڵا خامنەیی کرد بە بۆنەی پشتیوانی کردنیان لە دەوڵەت.

رەئیسی هەروەها ڕایگەیاند: دەوڵەت هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ باشتر کردنی دۆخیئابووری و بژێویژیانی خەڵک و هێنانەدی دروشمی ساڵ.

لای خۆیەوە ئایەتوڵا خامنەیی هیوای سەرکەوتنی بۆ دەوڵەت خواست.