گرووپه‌کانی نزیک لە حکومەتی تورکیا، بەهۆی ئاگری نەورۆزەوە چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كوردیان لە عەفرین کوشت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس نووسی: گروپێکی سه‌ر به‌(ئەحرار شەرق) كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتى ده‌كرێن، لەناوچەی جندرێس چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كوردیان پێكه‌وه‌ کوشت.

زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کوردانی ناوچەی جندرێسی عەفرین لە کوردستانی سووریا تەقەیان لەژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌ كردوه‌، چونكه‌ گروپه‌كه‌ ویستویانه‌ ڕێگریى له‌كردنه‌وه‌ى ئاگری نەورۆز بكه‌ن.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاڵۆزیى گه‌وره‌ ڕویداوه‌و سه‌ره‌نجامیش چوار ئه‌ندامى خێزانێكى كورد پێكه‌وه‌ كوژراون.