بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵا ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی هەتاوی، ساڵی 1402ی ناو لێنا بە ناو ساڵی "کۆنتڕۆڵی هەلاوسان و گەشەی بەرهەم هێنان .
ڕێبەری باڵای ئێران بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی ساڵی 1402ی هەتاوی بە گەلی ئێران و هەموو ئەو گەلانەی یادی نەورۆز دەکەن وتیان: گرینگترین پرسی وڵات لە ساڵی رابردوو پرسی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵک بوو و ئابووری پرسی سەرەکی وڵاتە، دروشمی ئەمساڵیان ڕاگەیاند.
ئایەتوڵا خامنەیی ئاماژەیان بە چەندین بابەتی ئابووری وڵات کرد و وتیان کاری باش لە بواری ئابووریدا کرا ساڵی پار بەڵام ئەو کارانە دەبێت ببێتە هۆی باشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک بە تایبەت چین و توێهە لاوازەکان .
رێبەری زیادیان کرد: کێشە و گرفتی ئابووری تەنیا تایبەت نییە بە ئێران بەڵکوو هەموووڵاتانی جیهان تەنانەت ئەو وڵاتانەش کە ئابووری بەهێز و پێشکەوتوویان هەیە کێشەی ئابووری و ئیفلاس هێنانی بانکەکانیان بینرا بەڵام دەبێ دەوڵەت هەموو هەوڵی خۆی بدات تاکوو ئەمساڵ تاڵی ژیانی خەڵک کەم بێتەوە.