بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ بێن زاید ئالی نیهان، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیمارات وتی: بۆ چوونە دەرەوە لە تەنگژە کانی ئێستای ناوچەکە کە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە دەبێ هاوکاری جێگای دەست لە یەک بەردان و رق و قین بگرێتەوە.
وتیشی: بوونی ناکۆکی و بێ متمانەیی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ستراتێژیکی کەنداوی فارس رێگرێکی جیدیە بۆ گەشەی ئابووری ناوچەکە و خواستی دوژمنانی درەوەی ناوچەکەیە.
وتیشی: ماوەی یەکساڵە بوار خۆش کراوە بۆ پەیوەندی ئێران و ئیمارات و ئەم سەفەرە دەستپێکی مانادارە بۆ ئەوەی دوو و ات قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەستپێبکەن.
شەمخانی رایگەیاند: هەموو وڵاتانی ناوچەکە یەکچارەنووسیان هەیە و ئەندامانی بنەماڵەیەکی گەورەن و ناکۆکی بنەماڵە دەبێ بە گفتوگۆ و نیازپاکی و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت بەڵکوو بەرەو پێکهێنانی ناوچەیەکی بەهێز و گەشە کردوو هەنگاو هەڵگرین.