تێلسکۆپی گەردوونی جەیمز وێبی ناسا وێنەیەکی لە ئەستێرەیەکی دەگمەن لە قۆناغی پێش تەقینەوە و گۆڕینی بە خۆڵ و خاکی گەردوونی تۆمار کردووە کە لە مەودای 15 هەزار ساڵی تیشیکی لە زەوییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، ناسا وێنەیەکی لە تلێسکۆپی جەیمز وێب بڵاو کردووەتەوە کە ئەگەری هەیە یارمەتیدەری ئەستێرەناسەکان بێت لە داهاتوودا وەڵامدەری هەندێک پرسیار بن سەبارەت بە جیهان.

لە ئەو وێنەیەدا ئەستێرەیەک بە ناوی WR۱۲۴ دەبینرێت کە لە شێوەی فەلەکی کەوان لە مەودای 15 هەزار ساڵی تیشکی لە زەوییەوەیە.

ناسا وا دەیخەمڵێنێت کە ئەو ئەسێرە نزیک بە 30 ئەوەندەی قەبارەی خۆرە و تا ئێستا نزیک بە 10 ئەوەندەی هەتاو مادەی لەدەست داوە.