بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێرانن ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە ناوەندی گەورەی شێرپەنجەی بەرەکەت ، ئەم ناوەندەی کردەوە.
ناوەندی بەرەکەت یەکێک لە پێشکەوتووترین و تەیارترین ناوەندەکانی پێشگیری و دەرمانی شیرپەنجەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.
ئەم ناوەندە بە سەرمایەدانەریی هەزار و 200 میلیارد تۆمانی کراوەتەوە و لە پێشکەوتووترین ناوەندەکانی دەرمانی شیرپەنجەیە لە ئاستی ناوچەکەدا .
هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ڕۆژاوای ئاسیا هەندێ ئامێری پزیشیکی تەواو زیرەک و پێشکەوتوو لەوانە سایبرنایف، تۆمۆتراپی و ئامێری سی تی سیموالتۆر لەم ناوەندە دەرمانییە کاری پێدەکرێت.