سەرۆکی ھەرێمی کوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كردو ڕایگه‌یاند: "ھەمومان له‌عێراق ھەڵەمان ھەبووە."

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كردو ڕایگه‌یاند: "ھەمومان له‌عێراق ھەڵەمان ھەبوە، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ ئامادەی ھەموو شتێکین بۆ ڕاستکردنەوەو جێبەجێکردنی دەستوور".

له‌حه‌وته‌مین دیدارى سلێمانى، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: "ھەمومان ھەڵەمان ھەبوەو ئێستاش ئامادەی ھەموو شتێکین بۆ ڕاستکردنەوەو جێبەجێکردنی دەستور".

نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شى وت:"ھەموومان لەشکست‌و سەرکەوتنەکان بەشدارین، بۆیه‌ پێویسته‌و دەشبێت لەشکستەکان سود وەربگرین".

سه‌باره‌ت به‌ناكۆكى لایه‌نه‌كانیش ڕایگه‌یاند، "پێویسته‌ كێشه‌و ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنرێن، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى ئێستاى لایه‌نه‌كان دڵخۆشكه‌رن‌و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌رچى زوه‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دیاریبكه‌ین"