بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی معاریۆ لە ڕاپۆرتێکدانیسبەت بە بووژانەوەی پێوەندی قاهیرە لەگەڵ تاران سەرەڕای بوونی هەندێک کێشە لە نێوانیاندا لەوانە هەڵوێستی ئێران هەمبەر حەماس و جەهادی ئیسلامی لە غەززە هۆشداریی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەوم ڕۆژنامە، قسەکانی ناسر کەنعانی سەبارەت بە بووژانەوەی پێوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ میسر ئەوە دەسەلمێنێت کە هاوپەیمانی نوێ عەرەبی-ئێرانی چەند ڕۆژ دوای دەسپێکی لەلایەن عەرەبستانی سعوودییەوە خەریکە ڕوو دەدات.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕۆژنامە ئاماژەی داوە کە ڕێگا پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و میسر هێشتا ئاوەڵایە، چونکوو قاهیرە و تاران گفتوگۆیان ڕانەگرتووە و ئێران بۆ میسر و ڕێبەری سیاسیی ڕێز دادەنێت.