بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە درەو میدیای وت: بارزانی گومانی لە چەند سەركردەیەكی یەكێتی هەیە بەڵام یەكێتیی تێوەگلانی لە ھەوڵێکی لەوجۆرە بەتوندی رەتدەكاتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد" مەسعود بارزانی توڕەو نیگەرانە لە یەکێتیی، ئەمە ھۆکارەکەیە کە ئێستا نایەوێت سەركردەكانی یەكێتیی ببینێت".
بەپێی ئەوەی بەرپرسەکەی پارتی بۆ (درەو)ی رونکردەوە، ھەوڵەکە بۆ کوشتنی (وەیسی بارزانی)ی کوڕی مەسعود بارزانی بووە، ئەو کەسەی ئەرکی کوشتنەکەی پێسپێردراوە کارمەندێکی دەزگای (دژەتیرۆری پارتی) بووەو ئێستا دەستگیرکراوە، تەواوی بەڵگەو ڤیدیۆکانی ئەم کەیسە خراوەتە بەردەم مەسعود بارزانی.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیی کە (درەو) قسەی لەگەڵدا کردووە، باسلەوە دەکات، ئەو بابەتە بەتەواوەتی لە یەکێتییەوە دوورەو بەپێچەوانەوە یەکێتیی ھەمیشە ھەوڵیداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانیدا ئاسایی بێت.