مەشق و‌نمایشی سەربازی هێزی دەریایی ئێران، چین و رووسیا لە باکووری ئۆقیانووسی هیند دەستپێدەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ چوارشەمە 24ی ڕەشەمە نمایشی سەربازی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و‌چین لە ئۆقیانووسی هیند بەڕێوەدەچێت.

ئەم نمایشە سەربازیە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ درێژەی دەبێت و هێزی دەریایی سێ وڵاتی هاوپەیمانی چین، ڕووسیا و ئێران تێدا دوایین دەستکەوتە سەربازییەکانیان تاقی دەکەنەوە.