بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهید کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان لە مزگەوتی سەلمانی فارسی بەڕێوە چوو، وتی: ڕۆژی شەهید لە بەر ئەوەی کە جارێکی دیکە ناو، ڕێگا، ئامانج و ئارەزووی شەهیدانمان وەبیر دەخاتەوە، گرینگە.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاسایش، یەککگرتوویی و هەروەها گەورەیی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئەنجامی خوێنی پاکی شەهیدان ڕاگەیاند و وتی: دوژمنان لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە پیلان و ئاژاوەی جیاواز بەدوای دروست کردنی بێ هیوایی لە خەڵکدا بوون، بەڵام شەهیدان نە بە قسە، بەڵکوو بە کردەوە فێرمانیان کرد کە دەتوانین بە پشت بەستن بە خودا کێشەکانی چارەسەر بکەین.