بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیان کرد.
لاورۆف و ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا و سووریاو ئێران بۆ نەهێشتنی کێشەی نێوان تورکیا و سووریا باسیان کردووە.
هەروەها باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی ئۆکراین کرا و وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردە سەر داخوازیی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەکان بە ڕێگا چارەی سیاسی و گفتوگۆ.