سەرۆکی شاندی وەرزشی نەبیستانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: زۆرانبازێکی بۆکانی لە کێبڕکێیەکانی نەژنەوایانی ئاسیا و ئوقیانووسیە میدالیای زێڕی لە مل کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەلام مەعرووفی ڕایگەیاند: شەهاب ڕەحیمی زۆرانباری شیاوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە شاری بۆکانەوە کە لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا و ئوقیانووسیە لە بیشکەکی قرقیزستان بەشداری کردووە دوای چەند کێبڕکێی سەخت و قورس بە شکستی ڕکابەرەکانی خۆی توانی میدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێێانە لە کێشی 76 کیلۆگرامدا لە بواری زۆرانی فەرەنگی بەدەست بهێنێت.