بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تێپەڕینی تەنیا یەک هەفتە لە سەفەری مارک مایلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، ژێنراڵ مایکێل کوریلا، سەرۆکی فەرماندەریی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام گەییشتە ئەو ناوچە و لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر دیدار و گفتوگۆی کردووە.
سێنتکام لە سەرەتای بەیاننامەکەی خۆیدا ئاماژەی کردووە کە ئەمە جاری شەشەمی سەفەری کوریلا بۆ ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە یازدە مانگی ڕابردوو بووە.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامە، ژێنراڵی باڵای ئەرتەشی ئەمریکا لە سەفەر بۆ ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، جگە لە دیدار لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر، سەردانی چەند کەمپ و زیندان کە چەکدارانی داعش و کەسوکاریانی تێدایە، کردووە.