وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان دەرئەنجامی دوو ساڵ دانوستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی جەختی کرد: ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران دەرئەنجامی دوو ساڵ دانوستان بوو کە لە ئەنجامدا ڕێککەوتنێک هاتە دی لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە دراوسێتی و یەکپارچەیی یەکتر.

هەروەها دوو لایەن ڕێککەوتن لە سەر زەروورەتی نەهێشتنی تەنگژەی ئەمنی ناوچەکە و گفتوگۆ و دانوستان لە سەر ئەو بنەمایانە.

فەیسەل بێن فەرحان جەختی کرد: عەرەبستانی سعوودی باشترین ڕێگاچارە بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ دەزانێت.