بەرپرسی ناوەندی بیری دامەزراوەی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان کە لۆبی دژە ئێران ئیسرائیلی لە واشنتۆنە، بە ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاو کردنەوەی هەواڵی ڕێكکەوتنی دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز، مارک دوبوویتس، بەرپرسی ناوەندی بیری و لۆبی ئیسرائیلی دژە ئێرانی دامەزراوەی بەرگری لە دیمۆکراسییەکانی تەواو شڵەژاند.

دوبوویتس دەستبەجێ دوای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، لە تویتەری نووسی: لێکدانەوەی من ئەوەیە؛ دەستپێکردنەوەی دووبارەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان لە ئەنجامی ناوبژیوانی چین، شکست، شکست و شکستێک بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.