وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان دەفرایەتییەکی گەورە دەخاتە بەردەم ناوچەکەدو جیهانی ئیسلام.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ دەسپێکردنەوەی پەیوەندی ئاسایی لە تویتێکدا نووسی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان دەفرایەتییەکی گەورە دەخاتە بەردەم ناوچەکەدو جیهانی ئیسلام.

راشیگەیاند: سیاسەتی دراوسێتی وەک تەوەری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی سێزدەیەم، بەهێز لە رێگای دروستی خۆی دەچێتە پێشەوە و دەزگای دیولۆماسی ئێران چالاکانە دەیەوێت هەنگاوی زیاتر لە ناوچەکە هەڵگرێت.