بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە بڕیاری وڵاتانی بەشدار لە ئینستکس بۆ داخستنی ئەو سیستەمە، ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەورووپی دوای چوونە دەرەوەی تاک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەڵێنیان دابوو کە بە گرتنە بەری ڕێکاری زەرووری، بەردەوام بوونی بەرژەوەندی ئابووری ئێران دابین بکەن. یەکێک لە ئەو ڕێکارانەی کە ئەورووپییەکان خۆیانبۆ ئەنجامی ئەو بەڵێنە هێنایانە ئاراوە، دامەزراندنی ئینستێکس وەکوو کاناڵێکی دارایی بۆ ئاسانکاری بازرگانی نێوان ئێران و ئەورووپا بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی هەرگیز دڵی بە ئەو ڕێکارە خۆش نەکردبوو، بەڵام لە ئەوپەڕی نیازپاکی، هیچ هاوکارییەکی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵە درێغ نەکرد. بەڵام بەداخەوە وڵاتانی ئەورووپی لە پاڵ جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی دیکە کە دابوویان، لە ڕێکخستنی کاریگەری ئینستێکسیش سەرنەوکەوتن و هەوڵی پێویست و زەرووریان بۆ چالاک کردنەوەی لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی ئەورووپا لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام نەدا.
ناوبراو هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەشی نەبوونی ورەی جیدی و نەتوانینی وڵاتانی ئەورووپی لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان و هاوڕێیی کردنیان لە گەمارۆکانی ئەمریکا وەسف کرد.