نزیک بوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عەرەبی سووریا لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە جەختی لەسەر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێنجشەممە لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سووریا لە دیمەشق دیداری کرد و لەسەر پێوەندی دوو لایەنە و گۆڕاناکرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی گیانلەدەست دانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سووریایی بە هۆی بوومەلەرزەوە ڕاگەیێندرا.هەروەها لەسەر لابردنی گەمارۆکان لەسەر سووریا جەختی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەردەوام بوونی هێرشە ڕەگەزپەرستانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە کاتێکدا کە حکومەتی ئەو وڵاتە خەریکی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و خزمەتگوزاری بە بوومەلەرزەلێدراوەکان بوو، نیشانەی هەوڵ دژە مرۆڤایەتی ئەو ڕژێمە وەسف کرد.

لە ئەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی سووریاش دەسخۆشی خۆیی لە هاوخەمی و یارمەتییەکانی حکومەتی ئێران لە گەلی سووریا دەربڕی.