ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دوێنێ پێنجشەممە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراوەی قوتابخانەی ئیمام مەهدی لە لوبنان جەختی کرد بۆ ئاسایی کردنەوەی داگیرکاری و ڕۆحیەی قبووڵ کردنی شکست، بەدوای بڵاو کردنەوەی بێ هیوایی لە کۆمەڵگایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەو ڕێوڕەسمەدا سەبارەت بە گرینگایەتی و ڕۆڵی هیوا و دروست کردنی هیوا لە کۆمەڵگا وتی: ئەوەی کە ئەم ڕۆژانە زیاتر لە هەر ڕۆژێکی دیکە پێویستمان پێیەتی هیوایە. کاتێک کە ئیسرائیل لوبنانی داگیرکرد، هەوڵی بڵاو کردنەوەی بێ هیوایی دا کە لێکەوتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە و مەترسیدارترین ئەنجامەکەشی قبووڵ کردنی داگیرکاری دوور لە سەروەری و شەرافەتی ئێوەیە. بەرخۆدان هیوایەکە کە لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیلی خێرا سەرکەوت.