دەوڵەتی ئەمریکا رایگەیاند کە 39 کۆمپانیا و رێکخراوە بە بیانووی یارمەتی دانی رەوتی فرۆشتنی پێترۆکیمیای ئێران و 5 کۆمپانیای چینی گەمارۆ دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەم کۆمپانیایانەی کە گەمارۆیان دەخرێتە سەر چەندین میلیارد دۆلاریان لە فرۆشتنی پێترۆکیمیا داوەتە ئێران.

کۆمپانیاکان لە وڵاتانی هۆنگ کۆنگ، سەنگاپوور و ئیماران، چین، دوورگەکانی مارشال، تورکیا و ئێراندایە.

کۆمپانیا ناوبراوەکان بە بیانووی پەیوەندی لە گەڵ شەریکەکانی کەنداوی فارس، پیشەی فڕۆکە سازی ئێران و شەریکەی پێترۆکیمیای تریلیانس لە پێرستی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێراندان.

هەروەها کەسێک و پێنج شەریکەی چینی بە بیانووی پشتیوانی لە پلانی فرۆکەی بئ فرۆکەوانی ئێران بە لیستی گەمارۆکان زیاد کراون.