محەمەد تەیب سەحرایی کردنەوەی ناوچەی ئازادی هاوبەش لە نێوان دیالە و کرماشانی گەڵاڵەیەکی گەشەهێنەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کرماشان لە دیدار لەگەڵ محەمەد سامی حەمید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەی دیالە و شاندێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووری عێراق کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و لە نووسینگەی پارێزگا بەڕێوە چوو؛ ڕایگەیاند: ئێران و عێڕاق خاوەن ڕیشەی مێژوویی، فەرهەنگی، ئایینی و مەزەبی زۆر قووڵن و برادەری و ڕیشەی بیر و باوەڕە هاوبەشانە، بستێنێکی زۆر گونجاو بۆ گەشەی پێوەندییەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە بەرز کردنەویە ئاستی پێوەندییەکانی نێوان دوو پارێزگای دیالە و کرماشان لە بواری گەشتیاری ئایینی و توندروستی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاوکاری دوولایەنەی ئابووری و فەرهەنگی وەکوو یەکامەیتی سەرەکی شوێنگیری دەکرێت.

هەروەها درێژەی دا: لە کۆبوونەوەی ئەم دواییە لەگەڵ سەرۆکی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ پێشنیاری بەرهەم هێنانی زنجیرە فیلمی هاوبەش لەگەڵ عێڕاقمان پێشکەش کرد کە پێشوازی لێکرا.