وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتە دژبەرانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەغدای ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێش هەموو شتێ بە هۆی کردەوەی شەرم هێنەری دەوڵەتی بەرلین داوای لێبوردنی لە گەلی ئێران و عێراق بکردایە نەک هەوڵی ئەوە بدات بە پاگەندەی بێ بنەما دژی ئێران، مێژووی جەنایەتی وڵاتەکەی لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی بەعس دژی ئێران و جەنایەتی دزێوی تەیار کردنی سەدام بە چەکی کیمیایی بە مەبەستی بەکارهێنانی دژی سەربازان و هاووڵاتیانی بێ دەرتانی ئێرانی و عێراقی بشارێتەوە.

کەنعانی راشیگەیاند: بە داخەون ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە گرووپە تیرۆریستی و‌جیایی خوازەکان کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی سڤیلی ئێران سوورە، لە ئەڵمانیا نیشتەجێن.

زیادیشی کرد: ئێران بەردەوام لایەنگری یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق بووە و لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دژی ئێران لە بەغدا، نیشانەی بەردەوامیی روانگەی پشتگرانەی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە تیرۆریستانی چەکدار و جیایی خوازە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.