کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا لە پاگەندەیەکی دەستێوەردانانەدا ژمارەیەک داخوازی دوژمنانەی لە دژی ئێران هێناوەتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەیەک بریتی لە سێناتۆرەکانی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی دەستێوەردانانەدا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە تا سەبارەت بە پرسی ناوخۆیی هاوپەیوەندی بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران لێکۆڵینەوە بکات.

ئەو کومیتەیە بە ئاماژە بە هەندێک ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن کە تێیدا پاگەندەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ خۆپیشاندەران کرابوو، داوای کردووە کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ئێران لێکۆڵینەوە ئەنجام بدات.

سێناتۆرە ئەمریکییەکان بە ڕوانگەیەکی دوژمنانە هەروەها داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە تا حکومەتی ئێران ناچار بکات بە وەڵامدانەوە سەبارەت بە هەڵسوکەوتی خۆی لە ڕەوتی گۆڕانکاری و نائارامییەکانی چەند مانگی دوایی.

لە ئەو بەیاننامە داوا کراوە کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران لەلایەن شاندی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تاوتوێ بکرێت.