تێلاڤیڤ بە شێوەی فەرمی و لە بەیاننامەیەکدا هاکرەکانی سەر بە ئێرانی بەرپرسی هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوەیەکی بەناوبانگی پەروەردەیی لە تێلاڤیڤ ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، یئدارەی نیشتمانی سایبری ئیسرائیل پاگەندەی کرد کە گرووپێکی سەر بە ئێران لە پشت هێرشی ئینترنتی مانگی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی و پەروەردەیی تکنیونە.

پاگەندە کراوە کە کۆمپانیای تکنیون دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەیی و پەروەردەیی براوە لە ئیسرائیلە و ناوەندە ئیسرائیلییەکان پاگەندە دەکەن کە بە پێی لێکۆڵێنەوەکان ئەو هێرشە لەلایەن گرووپێک ناسراو بە مادی واتر کە سەر بە ئێرانە، ئەنجام دراوە.

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات کە ئەو گرووپەی سەر بە ئێرانە، بەرپرسی زۆربەی هێرشە سایبرییەکانی دیکە لە سەرتاسەری جیهانە و ساڵی ڕابردوو ئەمریکا و بریتانیاش وتوویانە کە هەر ئەو گرووپە هێرشە سایبری کردووەتە سەر ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای باکوور.