بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: خانمنای کۆنگ فو کاری کوردستان پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی کۆنگ فو توای ئێرانیان بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرشید شامحەمەدی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی کۆنگ فوتوای پاڵەوانێتی خانمانی ئاستی تەمەنی گەنجان و گەورەساڵان لە ڕۆژانی 11 و 12 ی ڕەشەممە بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: خانمانی کۆنگ فوکاری کوردستان ی لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە بۆ یەکەم جار پلەی یەکەمی گرووپی ئاستی تەمەنی گەورەساڵانیان بە خۆ تەرخان کرد و لە پلەی سێهەمی ئاستی تەمەنی گەنجان وەستان.