سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: خەڵاتی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی 100 لە بەشی فیلمی بەڵگەیی و چیرۆک بەخشرایە دوو بەرهەم لە کوردستانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: سێزدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمە 100 چرکەییەکان بە ناساندنی براوەکان لە بەشی نیودەوڵەتی، منداڵان و مێرمنداڵان، چیرۆک و فیلمی بەڵگەیی کۆتایی هات.

مورادی ڕاشیگەیاند: فیلمی بەڵگەیی قاچ )بە واتای پێ( لە دەرهێنانی فاتمە مەرزبان بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان توانی خەڵاتی ئەو بەشە بە خۆ تەرخان بکات.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەشی چیرۆکیشدا نیشانی سێهەمی بەشی چیرۆکی نەتەوەیی بەخشرایە بەرهەمی )ده( لە دەرهێنانی فەریاد خەسرویانی.