کارناسێکی بوومەلەرزە سەبارەت بە ئەگەری هاتنی بوومەلەرزەی 10 ڕیشتەری لە شاری ئەستەنبۆڵ هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلەویم، لە ڕۆژانی دواییدا دوای هاتنی بوومەلەرزەی شەشەمی فێڤریە لە تورکیا، هەندێک لە کۆڕەکان سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەگوڕتر لە ئەوە لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە لەوانە ئەستەنبۆڵ هۆشداریان دا.

لە هەمان پێوەندیدا ناجی گورور کارناسی زەویناسی و بوومەلەرزەناسی تورکیایی بە هۆشدایی سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەی 10 ڕیشتەری لە شاری ئەستەنبوڵ وتی: هێڵێکی بوومەلەرزەی مەترسیدار لە شاری ئەستەنبۆڵ هەیە کە لە ئەگەری جووڵە کردنیدا دەتوانێت بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ و ماڵوێرانکەر دروست بکات.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەندێک ناوچەی ئەستەنبۆڵ لەوانەیە گوڕی بوومەلەرزەکە بگاتە 10 ڕیشتەر.