بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی عێراق لەهەوڵدایە 300 تیرۆریستی داعشی عێراقی کە لەکهمپی هۆل لهژێر دەستی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بۆ عێراق بگێڕێتەوە.
تورکی عەتەبی سەرکردەی سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، "حکومەتی عێراق هەوڵدەدات نزیکەی 300 تیرۆریستی داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین لەکهمپی هۆڵن بگێڕێتەوە بۆ عێراق بۆئەوەی لەناوخۆی وڵاتدا دادگاییان بکات".
دەشڵێت، "دادگاییکردنی ئەوکەسانە بەدیهێنانی دادپەروەرییو گێڕانەوەی مافی قوربانیانو کۆتاییهێنانە بەمەترسییەکانیان، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوشدا زیاتر لە 100 تیرۆریست لەکهمپی هۆلەوە گێڕدراونەتەوەو زۆرینەشیان دادگاییکراون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، كهمپى هۆل وەک سەرچاوەیەکی مەترسیی ئەمنیی ڕاستەوخۆ لەسەر عێراق دەمێنێتەوە، لەبەرئەوەی چەندین دەزگای هەواڵگریی هەیە دەیانەوێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە جیۆسیاسییەکانیان لەناوچەکەدا بەکاریانبهێنن.