بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ڕۆیتێرز، ژێنرال مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا کە سەفەری ناوچە داگیرکراوەکانی کردبوو، دوێنێ بە شێوەی کوتوپڕ و بە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بێ وەرگرتنی ئیزن لە حکومەتی یاسایی دیمەشق، گەییشتە سووریا.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا بە بیانووی دیدار لەگەڵ هێزەکانی ئەو وڵاتە چووەتە ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە کوردەکانیان خەریکی بەرەوپێش چوون تا ئاستی شکستی هەمیشەیی داعش لە ئەو ناوچەیەن.