بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەمالوەند سەبارەت بە هەندێک پاگەندەکان لەسەر ئیزن دان بە هەندێک کەس بۆ هاتوچۆ بۆ ناوەندە ناڤۆکییەکان لە گفتوگۆانی ئێران و ئاژانس وتی: لە ماوەی دوو ڕۆژێک کە بەڕێز گرۆسی و شاندی هاوڕێی لە ئێران بوون هیچکات باسی ئیزن دان بە کەسانێکبۆ هاتوچۆ بۆ ناوەند ئەتۆمییەکان نەهاتە ئاراوە و هیچ دەقێکیش لە ئەو بارەوە نەنووسراوە. ئاڵبەت تەنانەت ئەگەر ئاوەها داخوازییەک بهاتبایە ئاراوە بەدڵنیاییەوە دژایەتیمان دەکرد.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دامەزراندنی کامێرای نوێ لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانیش جەختی کرد کە سەبارەت بە دامەزراندنی کامێرا باس یان ڕێککەوتنێک نەکراوە.
ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی بەرز بوونەوەی 50 لەسەدی چاوەدێرییەکانی ئاژانس لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران وتی: لەبەر ئەوەی کە بۆ یەکەم جار لە ناوەند فۆردۆ پیتاندنی 60 لەسەدی دەستی پێکردووە بە پێی پادمان ئەبێ چاوەدێرییەکان زیاد بکرابایەوە بەم پێیە ژمارەی چاوەدێرییەکان کە پێشتر 8 جار بوو ئێستا بۆ 11 جار بەرز بووەتەوە.
هەروەها وتیشی کە هیچ یەکە لە ڕێککەوتننەکان کە لە گەڵ گرۆسی واژۆ کرا، دژی یاسای پەسەند کراو لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی نییە.