بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕێوڕەسمدا کە بە ئامادەبوونی مەحموود خەسرەوی وەفا سەرۆکی کومیتەی نەتەوەیی ئۆلەمپیک، سەجاد بەیرامی بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگایی لە کۆگای فەرهەنگی، هونەری شنۆ بەڕێوە چوو، سەرۆکی کومیتەی نەتەوەیی ئۆلەمپیک، وتی: لە ساڵانی داهاتوودا بە بۆنەی ڕێزگرتن لە پاڵەوان، سیامەند رەحمان بەرنامەی بەنرخی فەرهەنگی و هونەری و وەرزشی لە شنۆ بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی گشتی وەرش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاواش زیادی کرد: سیامەند ڕەحمان لە مێژوودا دەمێنێتەوە، سیامەند، پاڵەوانێکی هەمیشەیی، قارەمانێکی بەناوبانگ و نمانەی ئاشكرای ئەخلاق و خووی ئیسلامی و مرۆییە.
سەجاد بەیرامی ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوەچوونی کێبڕکێی ساڵانی وەرزشی لەژێرناوی مۆندیالی سیامەند رەحمان پلانڕێژیمان کردووە و ئەو کێبڕکێیانە بەڕێوە دەچێت.