وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دۆزینەوەی ریشەی ژەهراوی کردنی قوتابیان و نەهێشتنی نیگەرانی بنەماڵەکان یەکمایەتی بەپەلەی دەوڵەتە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی سەبارەت بە ژەهراویی بوونی گوماناوی قوتابیان لە هەندێ قوتابخانەی وڵات، وتی دۆزینەوەی هۆکارانی ئەم رووداوە یەکمایەتی دەوڵەتە و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە جیدی و بە وردی خەریکی لێکۆڵینەوەن.

کەنعانی وتی: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بە جدی و بەپەلە خەریکی پێوشوێنگیری بابەتەکەیە و سەرسوو هێنەر کاردانەوەی بەپەلە و نمایشی بەرپرسانی هەندێ وڵاتی بیانیە سەبارەت بەم بابەتە و ئەوەش لە درێژەی دەستێوەردانی سیاسی و دەستێوەردەرانەی ئەو وڵاتانەیە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتی ئێمە.

جەختیشی کرد هەندێ وڵات کە کارنامەیان رەشە لە پێ شێل کردنی مافی مرۆڤ و تاوانبارن لەم بابەتەدا باشترە واز لە قسەکردنی نمایشی و دەستێوەردەرانە بێنن.