وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاژاوەیئەم دواییەی ئێران رایگەیاند: هەندێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئاژاوەی ئەم دواییەی ئێران تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی بوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ خوزە مانۆئێل ئالبارز، وەزیری دەرەوەی ئێسپانیا سەبارەت چەندین پرسی گرینگی نێوان دوو وڵات قسەیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان بە ئاماژە بە نائارامی و بشێوی ئەم دواییەی ئێران رایگەیاند کە بە داخەوە هەندێ وڵاتی ئەورووپایی کەوتنە ژێر کاریگەریی درۆ و دەلەسەی گرووپی تیرۆریستی مونافقین و تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی بوون.

دوو لایەن جەختیان کردە سەر درێژەدان بە پەیوەندی تۆکمە و باسیشیان لە دوایین بارودۆخی شەڕی ئۆکراین، هاوکاری ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان کرد.