دوای پاگەندەی نتانیاهۆ دژی ئێران ،سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی ئیسرائیل دانی بەوەدا نا کە لە بەرانبەر ئێران توانایی خۆراگری نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی 13ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک نووسی: رژێمی زایۆنی ئامادەیی نییە لە بەرانبەر ئێران خۆراگری بکات.

ئەم سەرچاوە دیپلۆماتیکە زایۆنییە رایگەیاند: لە شەڕی سەیفولقودس لە ساڵی 2021 پاشەکەوتی مووشەکیی گومەزی ئاسنین کۆتایی هاتووە.

پێشتر بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری رژێمی زایۆنی لە کفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا پاگەندەی کردبوو کە رژێمی زایۆنی تەنانەت بێ ئیزنی واشنتۆنیش، هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.