بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی چالاکوانانی دەربەندیخان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنی ده‌ستپێده‌كه‌ین و مانگرتنی سەرتاسەری راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌رچه‌نده بڕیاردرابو بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی دەربەندیخان كه له ئێستا کەمە و پیسەو هیچ مەرجێکی بەکارهێنانی تێدانیە، زه‌وییه‌كی نایاب بفرۆشرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه هاوڵاتیان رازی بكرێن كه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه‌یان بهێنن.
ده‌ستپێكردنی ئه‌و قۆناغه نوێ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی دەربەندیخان بۆ داخستنی دوكان و بازاڕه‌كانیان و به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیان له‌كاتێكدایه ماوه‌ی مانگێكه رۆژانه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوای خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح پێشتر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، "چەند مانگ پێش ئێستا بە فرۆشتنی زەوییەکی نایاب، پێشنیاری چارەسەری ئاوی دەربەندیخانمان خستە بەردەست جێگری سەرۆکی حکومەت، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی کۆتایمان وەرگرت و سەرۆکی شارەوانی ڕاسپارد، زەویەکە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار بکات، بەشێکی تەرخاندەکرێت بۆ تەواوکردنی ئاوی دەربەندیخان و بەشێکیشی بۆ خزمەتگوزاری سلێمانی.