وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند: لە کۆتایی ئەم حەوتەیەدا سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە باشووری ئێران و فازێکی نوێ لە پارسی باشووری دەکاتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادۆری جەهرۆمی رایگەیاند: فازی نوێ پارسی باشوور لە لایەن کارناسان و پسپۆڕانی ئێرانیەوە چێکراوە.

وتیشی: بە هۆی کردنەوەی فازی 14 ی پارسی باشوور رۆژانە 50 میلیۆن مەتری سێ جا گاز زیاتر بەرهەم دێت.

جەهرۆمی سەبارەت لە گۆرانکاری و شڵەژانی بازاڕی دراو رایگەیاند: دوای ئەوەی دوژمنی گەلی ئێران لە شێواندن و نائارام کردنی شەقامەکانی وڵات شکستی هێنا، فوکووسی کردە بواری ئابووری و دراو.

راشیگەیاند: ئەم دۆخە شڵەژاوعی بازاری دراو کاتیە و لە کورت ماوەدا وایە.

وتەبێژی دەوڵەت وتی: رێکخراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان ، هەندێ کەسیان دەستگیر کردووە کە لە لایەن بیانییەکانەوە دنە و رێنوێنی دراون تاکوو شڵەژان لە بازاڕی دراو دروست بکەن.