بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای حوسمانیەی تورکیا بەهۆی بڵاو کردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە بوومەلەرزە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کران.
عەلی عیماد بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵی موتلو شەهیر و برایەکی بە ناوی ئیبراهیم عیماد ڕۆژنامەڤان، بەهۆی بڵاو کردنەوەی پۆستگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە کەمبوونی خێوەت لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان، دەستگیر کران.
براکانی عیماد دوای ئامادە بوون لە دادگای عوسمانیە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و بابەتی سەرلێشێوێنەر بە فەرمانی دادوەر ڕەوانەی زیندان کران.