کاروانێکی نوێ لە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بریتی لە 30 بارهەڵگر لە ڕێگای سنوری بابولهوی گەییشتە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی باکووری ڕۆژاوای سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 30 بارهەڵگر یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان بریتی لە کەلوپەلی زەرووری و یارمەتی مرۆڤدۆستانە دوێنێ لە ڕێگای سنووری بابولهوی لە سنوور لەگەڵ تورکیا گەییشتە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای سووریا.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە کاروانی نوێی یامرتی مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێگای سنووری بابولهوی لە سنووری سووریا و تورکیا گەییشتە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی باکووری ڕۆژاوای سووریا. 12 بارهەلگر لە 30 بارهەڵگری گەییشتوو بە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای سووریا بریتیە لە 288 تۆن ئارد بۆ دابەش کردن لە نێو نانەواخانەکانی ناوچەکە.