سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق وتی: دۆخی ناوچەکە ئاوایە کە ئەبێ ئێران و عێراق بە هاوکاری یەکترەوە ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن چونکوو دوو ولاتەکە هەڕەشەی هاوبەشیان لەسەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دیداری وەزیری بەرگری عێڕاق ڕایگەیاند: دوو وڵاتەکەهاوبەشی فەرهەنگی، ئایینی، سیاسی و مێژوویی زۆریان هەیە ئاڵبەت ئێمە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش چالاکی هاوبەشمان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: زلهێزەکان دەیانەویست بە پێکهێنانی داعش وڵاتانی ناوچەکە داگیر بکەن بەڵام هاوکاری دوو گەلی ئێران و عێراق پیلانەکەیانی شکست پێهێنا.

ناوبراو بە ئاماژە بە گەشەی پێوەندی دوو وڵاتەکە بە دەسەلاتداریی حکومەتی سوودانی درێژەی دا: دۆخی ناوچەکە ئاوایە کە ئەبێ ئێران و عێراق بە هاوکاری یەکترەوە ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن چونکوو دوو وڵاتەکە بەرەوڕووی هەڕەشەی هاوبەشن.