سەرۆک کۆماری ئێران  لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، خاکی عێراق نابێت شوێنێک بێت بۆ پیلانگێڕی یان هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئیبراهیم ڕەئیسی لەدیدارێکدا لەگەڵ سابت عەباسی، سنوورەکانی ئێران و عێراقی بە "سنووری دۆستایەتی و هاوکاری" وەسف کردوە .

رەئیسی رایگەیاند: ئێران ئاسایشی عێراق بە هی خۆی دەزانێت.

جەختیشی کرد کە خاکی عێراق نابێت شوێنێک بێت بۆ پیلانگێڕی یان هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی.