بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بۆ کۆڕبەندی نەتەوەیی دیپلۆماسی ژینگە پارێزیی نارد.
لەو پەیامەدا هاتووە: دەستێوەردانی سەربازی ، شەڕ و تیرۆریزم سێ گۆشەیەکی نگریسیان پێکهێناوە کە سەرەڕای هەموو ئاسەوارە وێرانکەرەکەی، تێکدانی بەرفراوانی ژینگە و لەناوبردنی ژێرخانەکانی بە دواوە بووە.
دەستێوەردانی مرۆڤی لە گەڕانی سروشتیی ژینگە و تێکدانی بەرفراوانی، لەوانە بەڕێوەبەرایەتی نالەباری سەرچاوەگەلی ئاوی، سەرچاوەی وزە و تێکدانی خاک بوونەتە هۆی ئەوە تا گەشە و ئاسایشی کۆمەڵگاکان بەرەورووی نیگەرانی بەپەلە و راستەقینە ببنەوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان راشیگەیاند: دەستێوەردانی بیانی، دیاردەی تیرۆریزم و نائەمنی نانەوە لە هەندێ وڵاتی ناوچەکە هەموو سەرچاوەکانی ئەم وڵاتانەی بۆخۆی راکێشاوە و لە رۆژاوای ئاسیا ، شەڕەکان و قەیرانەکانی چەند دەیەی رابردوو بووەتە هۆی لاواز بوونی ژێرخانەکانی هاوکاریی پاراستنی ژینگە.