وەزیری بەرگری وتی: شوێنگیری مافەوانی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی ئێستاش هەر بە گوڕەوە درێژەی هەیە و بەدڵنیاییەوە ئێمە ڕێگای ئەو شەهیدانە لە ڕێگای تۆکمە کردنەوە و پتەو کردنەوە پێوەندی سەربازی درێژە دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابت محەمەد سەعید ڕەزا وەزیری بەرگری کۆماری عێراق بە ئامادەبون لە ئەرکانی وەزارەتی بەرگری لەگەڵ ئەمیر سەرتیپ محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئاشتیانی بە ڕێزدانان بە هەموو شەهیدانێک کە لە ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بۆ ئاسایشی دوو وڵاتەکە و ناوچەکە گیانیان لەدەست داوە، بەتایبەتی قارەمانانی ئەو شەڕە واتا شەهید سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس زیادی کرد: روانگەی کۆماری ئیسلامی ئیران بە پرسەکانی عێراق لەسەر بنەمای پاڵپشتی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی عێراق، یارمەتی بە پتەو کردنی سەقامگیری و ئاسایش و گەشە و پێشکەوتنی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکییەکان بە تیرۆری سەردارانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی، زیادی کرد: شوێنگیری مافەوانی دۆسیەی تیرۆری ئەو ەهیدە هێشتا بە گوڕەوە درێژەی هەیە و بەدڵنیاییەوە ئێمە ڕێگای ئەو شەهیدانە لە ڕیگای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی سەربازی درێژە دەدەین.