وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی مەجلیسی ئێران وتی: دەزگای سیخوڕی دوژمن هەوڵی زۆر دەدا کاری تێکدەرانە بکات لە ناوەندە هەستیارە کاندا کە زۆربەیان پووچەڵ کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی رایگەیاند: دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمن هەوڵی زۆریان داوە بۆ وەدەست هێنانی زانیار، دزە کردن و کاری تێکدەرانە لە ناوەندە هەستیار و گرینگەکانی وڵات، کە زۆربەی ئەم هەوڵانە بە هۆشیاری رێکخراوە ئەمنییەکانی وڵات، پووچەڵ کراوەتەوە.

راشیگەیاند کە جێجرایەتی دهە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعات لە کۆبوونەوەی لە گەڵ کۆمیسیۆنی ئەمنیەت جەختی کردووە کە گورز وعشاندن لە پیشەی سەربازی، دزە لە ئاڵوگۆری ئابووری بە مەبەستی قەیران نانەوە و رێکخستنی ئاژاوەچییەکان لە پیلانەکانی دەزگای سیخوری دوژمن بووە کە وەزارەتی ئیتلاعات خەریکی بەرەنگاربوونەوەیە.