سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دەستێپێکردنی کاری چێکردنی هێزگەی نوێی کاروون هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: کاری کارگەی چێکردنی هێزگەی کاروون دەستیپێکردووە و پەیماننامەکان بۆ جیهازاتی قورسی پێویستی پیشەسازی ناوخۆیی واژۆ کراوە.

ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران دوای شۆرشی ئیسلامیەوە تا ئێستا گەمارۆی لەسەرە، رایگەیاند: لە سەرووی ئەم گەمارۆیانە بواری ئەتۆمیە کە لە ریزی یەکمایەتییە سەرەکییەکانی ئێستکباری جیهانی بوو تا تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی لە وڵاتی ئێمە بەردەوام نەبێت و لەم رێگایەدا هاوکاری ئێمەیان نەکردووە.

راشیگەیاند: ئێران چەند ساڵ لەمەوپێش بڕیاری دا هێزگەیەکی بچووکتر بکاتەوە و لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی تۆماری کرد.بەڵام بە هۆی گەمارۆدانەکانەوە کارەکە وەستا و دوو مانگ پێش ئێستا بریارمان دا بە پشت بەستن بە دەفرایەتی ئەندازیاران و زانایانی وڵات بریار درا بە کردنەوەی هێزگەی کاروون.